سه‌ره‌تا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو پۆسته‌كانی مالپه‌ری شایسته ببینی لایكی په‌یج بكه
کەتیبەی هه‌ڵۆكانی كورد كه پێكهاته‌یه‌كی سوپای سووریای ئازاده و مەشقی تایبەتیان بۆ شەڕی کۆڵان بە کۆڵان لەلایەن تورکیاوە پێکراوە، بەرەو عەفرین بەڕێکەوتن و له‌پاڵ سوپای توركیا لە هێرشکردنە سەر عەفرین بەشداردەبن.
بەپێی میدیاكانی توركیا، کەتیبەی هه‌ڵۆكانی كورد كه هێزێكی تایبه‌تە و لە 400 چەکدار پێکدێت، له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه مه‌شقی كۆماندۆیان پێكراوه و سه‌ر به لیوای حه‌مزه‌ی سه‌ر به سوپای سووریای ئازادن، له‌پاڵ هه‌زار و 100 كۆماندۆ‌ی سوپای توركیا بۆ شه‌ڕی كۆڵان به كۆڵان له ره‌جۆ و جندرێس ره‌وانه‌ی عه‌فرین كران.
بەر لە گواستنه‌وه‌ى كه‌تیبه‌ى هه‌ڵۆكانى كورد، عه‌بدوڵڵا كوللى، فه‌رمانده‌ى گشتیى كه‌تیبه‌که رایگەیاند: "ئێمه كورده‌كانى ناوچه‌ى ئەعزازین. ئێمه ئه‌ندامانى كه‌تیبه‌ى حه‌مزه‌ین. ئینشائه‌ڵڵا ده‌گه‌ینه عه‌فرین و گه‌له‌كه‌مان له سته‌مى په‌كه‌كه رزگارده‌كه‌ین".
رۆژی 24-2-2018، له سه‌ربازگه‌ی هێزه تایبه‌تییه‌كانی كۆماندۆسی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی جه‌ندرمه‌ی توركیا له پارێزگای دیلۆك، هه‌زار و 100 كۆماندۆسی هێزه‌كانی جه‌ندرمه JÖH و كۆماندۆسی جموجۆڵی پۆلیس PÖH، كه لە شه‌ڕی كۆڵان به كۆڵان شارەزان و له ئۆپه‌راسیۆنه یه‌ك ساڵییه‌كه‌ی سوور-ی ئامه‌د، نسێبین، جزیرێ، گه‌ڤه‌ر و چه‌لێ به‌شداربوون، به‌هه‌مانشێوه ئه‌ركی شه‌ڕی كۆڵان به كۆڵانیان له هه‌ردوو ناحیەی جندرێس و ره‌جۆ پێ ده‌سپێردرێت.
هێزه‌كه به 650 كۆماندۆسی جه‌ندرمه كه به هه‌ڵگری بێرییه شینه‌كان و 450 كۆماندۆسی پۆلیس كه به هه‌ڵگری بێرییه سه‌وزه‌كان ناسراون، به چه‌ك و زرێپۆشی تایبه‌تی شه‌ڕی كۆڵان به كۆڵان به‌شدارده‌بن. به‌پێی پلانی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی گشتیی سوپای توركیا، هه‌زار و 500 كۆماندۆسی بێرییه سووره‌كانیش له شه‌ڕی كۆڵان به كۆڵانی سه‌نته‌ری شاری عه‌فرین به‌شدارییان پێده‌كرێت.
هه‌ڵۆكانی كورد له‌گه‌ڵ گرووپێكی دیكه‌ی چه‌كداره عه‌ره‌به‌كانیش كه ژماره‌یان 200 چه‌كداری مه‌شقپێكراوی تایبه‌تن له ناوچه‌ی ئەعزاز-ه‌وه به‌ره‌و عه‌فرین به‌ڕێكه‌وتن و له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی پۆلیس و جه‌ندرمه و سوپای توركیا به‌هاوبه‌شی شه‌ڕی كۆڵان به كۆڵانی هه‌ردوو ناحیه‌كه ئه‌نجامده‌ده‌ن.