ياريده‌ده‌رى سكرتێرى ئاسايشى رووسيا بۆ كاروبارى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى، ئه‌كسه‌نده‌ر بينيديكتۆڤ، رايگه‌ياند، ئه‌مريكا له رێى پێدانى چه‌ك به كورد، توركياى "ئيستفزاز" كرد بۆ ئه‌وه‌ى هێرش بكاته سه‌ر عه‌فرين.
بينيديكتۆڤ، گوتيشى: "پڕچه‌ككردنى كورد، به پێشكه‌وتووترين چه‌ك، هاندانى جياخوازى له ناو كورده‌كاندا، بووه‌ته مايه‌ى ئيستفزازكردنى توركيا و به‌و هۆيه‌وه هێرشى بۆ سه‌ر عه‌فرين ده‌ستپێكرد".
سوپاى توركيا له 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018ه‌وه به پشتيوانى زياتر له 25 هه‌زار چه‌كدارى گرووپه ميليشياييه ئيسلامييه‌كان و سوپاى سوورياى ئازاد، هێرشى بۆ سه‌ر كانتۆنى عه‌فرين له رۆژئاواى كوردستان ده‌ستپێكردووه.
رۆژى شه‌ممه‌ى رابردوو، ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى بڕيارى ژماره 2401ى تايبه‌ت به راگرتنى شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانى سووريا ده‌ركرد، به‌ڵام توركيا ره‌تيده‌كاته‌وه پابه‌ندى بڕياره‌كه ببێت.
به پێى بڕياره‌كه، پێويسته شه‌ڕ له ته‌واوى سووريا بۆ ماوه‌ى 30 رۆژ بوه‌ستێندرێت. بۆ ئه‌وه‌ى رێكخراوه فرياگوزارييه‌كان بتوانن كه‌م و پێداويستى مرۆيى بگه‌يه‌ننه ناوچه كاره‌ساتباره‌كانى شه‌ڕ.
سوپاى ئه‌مريكا له ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى فوراتدا چه‌ندين بنكه‌ى سه‌ربازى دامه‌زراندووه و پشتيوانى و هاوكارى له يه‌په‌گه ده‌كات.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا(پێنتاگۆن)، له پرۆژه ياساى بودجه‌ى ساڵى داهاتوويدا بڕى 550 مليۆن دۆلارى بۆ مه‌شق و راهێنان و پڕچه‌ككردنى يه‌په‌گه و هه‌سه‌ده ته‌رخانكردووه و ئه‌وه‌ش نيگه‌رانى توركياى لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
پێشتر بۆ يه‌كه‌مجار ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵى توركيا نه‌خشه‌ى بنكه سه‌ربازييه‌كانى ئه‌مريكاى له سووريا بڵاوكردنه‌وه و ئه‌وه‌ش نيگه‌رانى ئه‌مريكاى لێكه‌وته‌وه.