په‌رله‌مانتارێكی عێراق باس له هه‌ماهه‌نگییه‌كی نهێنی نێوان عێراق و توركیا ده‌كات، كه به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنێك، عێراق گڵۆپی سه‌وزی بۆ توركیا داگیرساندووه، بۆئه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆن له‌و ناوچانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدات، كه بنكه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستانی لێیه.
ئه‌سكه‌نده‌ر وتوت، ئه‌ندامی لێژنه‌ی به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق، به سایتی غه‌د پرێسی راگه‌یاند، "بوونی پارتی كرێكارانی كوردستان له چیای قه‌ندیل پێویستی به هه‌ماهه‌نگی نێوان سوپای عێراق و توركیا هه‌یه، بۆئه‌وه‌ی له‌و ناوچانه وه‌ده‌ریان بنێن"، جه‌ختیشی كرده‌وه، "هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان ئه‌نقه‌ره و به‌غدا له‌باره‌ی ئه‌م پرسه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی ده‌بێت".
وتوت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ده‌كرێت ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه ببێته هۆی هاوكاری نوێ و زیاتر له‌نێوان توركیا و عێراق، بۆئه‌وه‌ی توركیا پشكی عێراق له ئاوی رووباره‌كانی دیجله و فورات به‌ته‌واوه‌تی دابین بكات"، گوتیشی: "ئێمه سوپاسالارمان هه‌یه و ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌فسه‌ری پله باڵاشمان هه‌ن، زۆر به‌باشی د‌رك به گرنگی ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه و هاتنی هێزه‌كانی توركیا بۆ ناوچه سنووریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، پێشتر مه‌ولوود چاوشئۆغلو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاشكرای كرد، وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عێراق، ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌ش له دژی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)، ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا راشیگه‌یاند، ئۆپه‌راسیۆنی "چڵه زه‌یتوون"، له مانگی ئایار/ مایۆی داهاتوو كۆتایی دێت و دوای ئه‌ویش له‌گه‌ڵ عێراق, له دژی چه‌كدارانی په‌كه‌كه، ده‌ست به ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌ش ده‌كه‌ن.
ئه‌و لێدوانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، دوای چه‌ند رۆژێك له سه‌ردانی خلوسی ئاكار، سوپاسالاری توركیا دێت بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له عیرفان حه‌یالی، وه‌زیری به‌رگری و فه‌ریق روكن عوسمان غانمی، سوپاسالاری عێراق.
ئۆپه‌راسیۆنی چڵه زه‌یتوون، 48 رۆژه ده‌ستیپێكردووه و تا ئێستاش به هۆی بۆردومانه‌كانی سوپای توركیا، نزیكه‌ی 200 هاووڵاتی شه‌هید و زیاتر له 600 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوونه.